دوكاندارانی كۆنترین بازاڕی كه‌ركوك دژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگاكه ده‌وه‌ستنه‌وه و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رێكدا "هاوبه‌شه" بۆ ده‌ركردنی دوكانداره‌كان، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێت "خۆیان ره‌زامه‌ند بون و بەڵێننامەیان بە نوسراوی فەرمی لەگەڵ وەبەرھێنەرەکەدا واژۆ کردووه".
دوكانداره‌كان له بازاڕی مه‌جیدییه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن نوێنه‌رایه‌تی 120 خێزان ده‌كه‌ن له‌و گوزه‌ره، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی حوزه‌یران، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و تیایدا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و برایه‌كی پارێزگاری پێشوی كه‌ركوكیان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی به "رێككه‌وتنی هاوبه‌ش" ده‌یانه‌وێت ئه‌وان ده‌ربكه‌ن.
حسێن عەلی، یه‌كێك له دوكانداره‌كان وتی "گرێبه‌ستی هه‌مومان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، مۆڵكه‌كانمان دران به وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی لێ دروست بكات، ئێستاش ناوبه‌ناو پۆلیس دێنه سه‌رمان و داوا ده‌كه‌ن چۆڵی بكه‌ن".
ئه‌و دوكانانه موڵكی حكومه‌تن، به‌پێی وته‌ی دلێر زێدان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوك له ساڵی 2023وه واۆژیان كردووه كه دوكانه‌كان چۆڵده‌كه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی "دوای دروستكردنی بینا له‌و گوزه‌ره، ئەوەی دوکانی ھەیە، دوکانی پێدەدرێتەوە، ئەوەشی دوکانی بەرناکەوێت، بۆ ماوەی چوار مانگ کرێی پێبدرێت تا بچێت له شوێنێكی تر دوكان به‌كرێ بگرێت".
به‌ڵام دوكانداره‌كان ئێستا به‌وه رازی نین و په‌رده له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه كه بۆچی ئه‌و موڵكه دراوه به وه‌به‌رهێنه‌رێك كه برای راكان سه‌عید، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوكه، ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌دا موڵكه‌كه‌ی پێدراوه كه براكه‌ی پۆستی پارێزگاری لابووه.
"ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره به‌هۆی براكه‌یه‌وه موڵكه‌كه‌ی پێدراوه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش ره‌زامه‌ندی داوه، ئه‌مه هاوبه‌شی نێوان خۆیانه"، كامه‌ران یه‌كێك له دوكانداره‌كانی گوزه‌ره‌كه وای وت، هه‌روه‌ها داوایكرد "عه‌لی زەیدی بێتە سەرخەت و بێتە فەرمانگەی وەبەرهێنانی کەرکوک بزانێت چی روده‌دات".
ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره به‌هۆی براكه‌یه‌وه موڵكه‌كه‌ی پێدراوه، برای راكان سه‌عید پارێزگاری پێشوی كه‌ركوكه
ئه‌م پرسه له‌كاتێكدا حكومه‌تی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی، هه‌ڵمه‌تی فراوانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی به گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له عیراقدا ده‌ستپێكردووه و دوكانداره‌كانیش هه‌رچه‌نده واژۆیان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه كردووه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت پرسی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران به گه‌نده‌ڵی، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوان وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركوك و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌كاربهێنن.
دلێر زێدان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک، له‌ڕێی واتسئه‌په‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نزیكه‌ی 20 دوكان ده‌بن و له ساڵی 2023وه به نوسراوی ره‌سمی واژۆیان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه كردووه، چونكه ئه‌وه موڵكی حكومه‌ته و پارێزگار ئاماده‌نه‌بوو گرێبه‌ستیان بۆ نوێبكاته‌وه، به‌ڵام راسته ئێمه مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانمان پێداون".
رونیشیكرده‌وه كه پێدانی مۆڵه‌ته‌كه به‌و مه‌رجه بووه له "دوای پڕۆژه‌كه دوكانه‌كان به‌و دوكاندارانه بدرێته‌وه، به هه‌مان كرێ و به‌بێ پێشه‌كی... ئه‌وانه‌شی دوكانیان به‌رناكه‌وێت كرێی چوار مانگیان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی تر دوكان به كرێ بگرن".
"رێكاریی یاسایی ئه‌وه‌یه ئه‌وه موڵكی حكومه‌ته و هیچ کەسێک ناتوانێت رێگریی لە پڕۆژەکە بکات، له ساڵی 2023یشه‌وه كرێیان نه‌داوه، ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی زیاده‌ڕۆییه‌وه"، دلێر زێدان وایوت.