پەڕەی (كه‌ركوك ناو) لە فەیسبوک دەبێتە وێستگەی کۆکردنەوەی هاوڵاتیان و لێپرسراوان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی گیروگرفت و پرسیاری رۆژانەی دانیشتوان.
"ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ته‌نیا له كه‌ركوك بوایه، یه‌كێك له پارێزگاره‌كان به‌رپرسیارێتییان هه‌ڵده‌گرت، به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌و قه‌یرانه داراییه خنكێنه‌ره‌ی هه‌موو وڵاتی گرتۆته‌وه"، ره‌عد ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌م كۆمێنته چووه نێو گفتوگۆی سه‌دان هاوڵاتی كه‌ركوك كه ده‌یانه‌وێت بزانن كێ به‌رپرسیارێتی راگرتنی سه‌دان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له كه‌ركوك له ئه‌ستۆده‌گرێت.
ئەو گفتوگۆیه دوای بڵاوکردنەوەی بابەتێکی رۆژنامەوانی هات، كاتێك (كه‌ركوك ناو) له به‌دواداچونێكیدا راگرتنی نزیكه‌ی 400 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له پارێزگای كه‌ركوك ئاشكراكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه 240 ملیار دینار كه مافی به‌ڵێنده‌رانە له وادەی خۆیدا خەرجبکرێت.
له 3ی ته‌مموزدا، كاتێك بابه‌ته‌كه له په‌یجی (كه‌ركوك ناو) بڵاوكرایه‌وه، سه‌دان فۆڵۆوەرز له هاوڵاتییان، لێپرسراوانی حكومی و فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی جیاواز رای خۆیان له‌سه‌ر دۆسییه‌كه ده‌ربڕی و به‌شێكیان داوایانكرد "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌م پرسه‌دا رۆڵی هه‌بێت".
پەڕەی (كه‌ركوك ناو) لە فەیسبوک نزیکەی 320 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە و رووبەرێکی سەلامەت و بێلایەنە بۆ گفتوگۆکردنە بابەتە گشتییەکانی پەیوەندیدار بە بەرژەوەندی گشتی لە ناوچەکانی جێناکۆک.
كۆی گفتوگۆكه ئه‌وه‌یە كام له پارێزگاره‌كانی ئێستا و پێشوو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌راندا واژۆ كردووه، له‌كاتێكدا بودجه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه. هه‌روه‌ها به‌شێكی تریان داواده‌كه‌ن فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكات.
"چۆن دەتوانرێت پڕۆژەیەک بدرێت بە ڵێندەرێک بەبێ ئه‌وه‌ی پێشینه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی پێنه‌ده‌یت"، عیماد موفتی، وا ده‌ڵێت، ئه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌كۆمێنت له په‌یجی (كه‌ركوك ناو)، رای خۆی له‌سه‌ر پرسه‌كه ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها زیاتر ده‌ڵێت "دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌ر قۆناغی پڕۆژه‌یه‌ك، به‌ڵێنده‌ر پاره‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی بۆ خه‌رجده‌ده‌كرێت... ده‌وڵه‌ت بۆی نییه هیچ پڕۆژه‌یه‌ك بدات به به‌ڵێنده‌ر ئه‌گه‌ر پاره‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كرابێت، یان بودجه‌كه كه‌می هه‌بێت، ته‌نانه‌ت پارێزگار و نوێنه‌ری پارێزگاریش مافی ئه‌وه‌ی نییه پڕۆژه به‌بێ ته‌رخانكردنی بودجه بدات".
رەعد ساڵح، كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه، نوسیویه‌تی "ئه‌م قه‌یرانه خنكێنه‌ره هه‌موو عیراقی گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا له كه‌ركوك بوایه یه‌كێك له‌و پارێزگارانه‌ی سه‌ره‌وه به‌رپرسیارێتیان هه‌ڵده‌گرت"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ محه‌مه‌د سه‌معان، پارێزگاری كه‌ركوك، رێبوار ته‌ها، پارێزگاری پێشوو و راكان سه‌عید، پارێزگاری پێشوتر.
ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه‌ی كه‌ركوك، به‌ڕای خه‌ڵكی پارێزگاكه و چاودێرانه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێویسته به‌رپرسیارێتی واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ره‌كان لە ئه‌ستۆ بگرن.
هێشتا روون نییه ئه‌و 400 پڕۆژه خزمه‌تگو‌زارییه‌ی راگیراون، كامیان له سه‌رده‌می رێبوار ته‌ها، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك و كامیان له سه‌رده‌می راكان سه‌عید، پارێزگاری پێشوتری كه‌ركوك بووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه پێناچێت هیچ یه‌كێك له پڕۆژه‌كان له سه‌رده‌می محه‌مه‌د سه‌معان، پارێزگاری ئێستا كه‌ركوكدا واژۆكرابێت، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی راگیراون له سه‌روی سه‌دا 50 تا 80ی كاره‌كانیان ته‌واوبون، له‌كاتێكدا محه‌مه‌د سه‌معان كه‌متر له سێ مانگه ده‌ستبه‌كاربووه.
نه‌دا سوڵتان، نوسه‌ر و چاودێری دۆخی كه‌ركوكه، له وه‌ڵامی ره‌عد ساڵح-دا ده‌ڵێت "هه‌مومان ده‌زانین كێ ده‌بێت به‌رپرسیارێتی دیارنه‌مانی ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه له ئه‌ستۆ بگرێت".
ره‌عد ساڵح-یش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "ره‌نا خاتون گه‌نده‌ڵی له كۆنترۆڵ ده‌رچووه، زیاده‌ڕۆیی له تێچوی پڕۆژه‌كان ده‌كرێت ئه‌وه‌ش له پێناو قازانج نه‌ك كواڵیتی، ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا بینیومانه به‌شێكی زۆر بچوكی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ن"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری عیراق به گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون.
به‌گشتی له ماوه‌ی سێ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا، 281 كه‌س له كۆمێنت گفتوگۆی ئه‌و پرسه‌یان كردووه.
کەنعان بەننا، له كۆمێنتێكدا ده‌ڵێت "له سه‌رده‌می رێبوار تەها، بودجە سفر بوو، ئێستاش هەروا ماوەتەوە. سەرەڕای ئەمەش رێبوار خۆڕاگر بوو، ئێستا محەمەد سه‌معان هەوڵدەدات بە هەوڵە سنوردارەکانی پرۆسەی بیناسازی راستبکاتەوە، سەرەڕای کەمی تەرخانکردنی بودجە".
رێبوار ته‌ها له پێكهاته‌ی كورد له ئابی 2024 پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی وه‌رگرت، به‌ڵام له 16ی نیسانی ئه‌مساڵ پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی محه‌مه‌د سه‌معان كرد له پێكهاته‌ی توركمان.
به‌ننا ده‌ڵێت "لە سەردەمی راكان سه‌عید-دا بودجەیەکی زۆر هەبوو، بەڵام کابراش کاری دەکرد و ئەوەی لە توانایدا بوو دەیکرد. لای خوا شایه‌تی بۆ ده‌ده‌م".
راكان سه‌عید له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، له تشرینی یه‌كه‌می 2017دا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی به شێوه‌ی وه‌كاله‌ت لابوو، نزیكه‌ی حه‌وت ساڵ له‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا بوو.
ئیداره‌ی ئێستای كه‌ركوك كه له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ران و هاوڵاتیانه‌وه روبه‌ڕوی فشار بونه‌ته‌وه، به رێككه‌وتنی هه‌رسێ لایه‌نی كورد، عه‌ره‌ب و توركمان پێكهاتووه، هه‌رسێكیان له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌كه‌دا به‌ڵێنیاندا به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی خزمه‌ت بكه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌ش دروشمی حكومه‌ته‌كه بوو.
عه‌بدوڵا میروه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌فته‌ی رابردوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پاڵپشتی داوا رەواکانی به‌ڵێنده‌ران ده‌كه‌ین و له‌ڕێی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه نوسراو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین تا له‌و كێشه‌یه ئاگاداربێت".
به‌شێكی گرفته‌كه له‌وه‌دایه ته‌واونه‌كردنی پڕۆژه‌كان و راگرتنی كاركردن تیایاندا، كێشه‌ی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستكردووه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كان بۆ راگرتنی ده‌یان پڕۆژه‌ی تر له نێویاندا بینای خوێندنگه، فه‌رمانگه و ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و رێگاوبان.
عه‌بدوڵا میروه‌یس وتی "ده‌مانه‌وێت ئەو پڕۆژانەی ده‌ستپێكراوه له خزمه‌تی هاوڵاتیاندا تەواو بکرێن... ئێمه ده‌زانین راگرتنی پڕۆژه‌كان كێشه‌ی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستكردووه".
سەعد تەها جبوری، هاوڵاتییه‌كی تری به‌شدار له گفتوگۆی ئه‌و پرسه‌دا، له كۆمێنتێكدا ده‌ڵێت "ئێمە هەڵمانبژاردون (لێپرسراوان) بۆ ئەوەی کارمان بۆ بکەن و بژێوی ژیانمان دابین بکەن. ئەوان چاکەیەکمان بۆ ناکەن، کەسیش لە گیرفانی خۆیەوە پارە ناخاتە ناو پڕۆژەکانەوە".