مازن غه‌ریب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانی عیراق، ده‌ڵێت به‌منزیكانه دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك راده‌ستی پۆلیسی ناوخۆیی ده‌كرێت و جه‌ختده‌كاته‌وه له پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه، چونكه وتی "سوپا ناتوانێت مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ حه‌ڵكدا بكات". له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت "بۆشایی ئه‌منی له كه‌ركوك زۆره و جموجۆڵی داعش هه‌یه".
ئه‌و وتانه‌ی مازن غه‌ریب، كه له بازنه‌ی كه‌ركوك و له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان په‌رله‌مانتاره، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی (كه‌ركوك ناو)دا هاتووه، تیایدا باسی هه‌ندێك پرسی ئه‌منی گرنگ ده‌كات له پارێزگای كه‌ركوك، له نێویاندا بڵاوبونه‌وه‌ی جموجۆڵی داعش له هه‌ندێك ناوچه، پرسی راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی به پۆلیس و ده‌ستگیركردنی ده‌یان كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ری كه‌ركوك به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی.
كه‌ركوك ناو: پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی به پۆلیسی كه‌ركوك به‌كوێ گه‌یشت؟ كێشه‌كه چییه وا یه‌كلایینه‌بۆوه؟
مازن غه‌ریب: بابەتی رادەستکردنی مەلەفی ئەمنی کەرکوک، تازه نییه و ئه‌م پرسه تەقریبه‌ن سێ ساڵە هەیە، حکومەتی عیراقی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەستیان به‌و پرۆسه‌یه کردووە، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسییەی ئەمنی شارەکان بەگشتی بگەڕێتەوە سەر وەزارەتی ناوخۆی عیراق، چونکە وەزارەتی ناوخۆ دەتوانێت کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتی جێبەجێبکات، یاخود لەگەڵ کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیاندا بێت. چونکە هێزە سەربازییەکان بەهیچ شێوەیەک هاوکار نین، واتە ناتوانن لەگەڵ خەڵکی مەدەنی مامەڵە بکەن.
بۆیە لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا چەندین لیژنە هاتۆتە کەرکوک، بۆ ئەوەی ئامادەباشی بكرێت بۆ هێزەکانی ناوخۆ، بۆ فەوجەکان، بۆ هەموو ئەو هێزانەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆن، تا بتوانن لە ئایندەیەکی نزیکدا مەلەفی ئەمنی کەرکوک رادەستی هێزەکانی ناوخۆ بکەنەوە. ئێمەش پاڵپشتی ئەوە دەکەین، لەبەرئەوەی لە ناوچەکانمان کێشە و گرفتێکی زۆرمان لەگەڵ هێزە سەربازییەکاندا هەیە.
كه‌ركوك ناو: دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك چۆنه؟ ئایا داعش یان گروپی تری هاوشێوه جموجۆڵیان له پارێزگاكه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وایه تا چه‌ند مه‌ترسییان هه‌یه؟
مازن غه‌ریب: وەکو مەترسی، مەترسیمان نییە، بەڵام جموجوڵ هەیە، بۆ نمونه له ماوه‌كانی رابردودا له گوندی قەرەسالم (رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی پردێ) و هه‌ندێك گوندی تر له ناحیه‌ی پردێ و هه‌ندێك ناوچه‌ی تر له قه‌زای داقوق. خۆتان دەزانن ئێمە کێشەکەمان ئەوەیە؛ درێژایی سنوری ئیداریی هەرێمی کوردستان و کەرکوک 660 کیلومەترە، له‌و نێوه‌نده‌دا فەراغێکی زۆری ئەمنی هەیە. ئەم فەراغە ئەمنییە وایکردووە کە ئەو گروپه تیرۆریستییانه یان خەڵكانی یاساشکێنن، لەو شوێنانە خۆیان بشارنەوە و ناوبه‌ناو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بکەن، یان خەڵکانێک بڕفێنن، وەکو ئه‌وه‌ی لە رابردودا لە ناوچەی ئاڵتون کۆپری رویدا. ئەم بابەتانە هەموو کێشە و گرفتن، من لەناو هۆڵی پەرلەمان، لەناو لیژنەی ئەمن و ئاسایش ئەم بابەتەم وروژاندووە، ئینشائەڵڵا لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم بابەتانە هەموو چارەسەر دەکرێن.
كه‌ركوك ناو: گۆڕانكاریی له پۆستی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك به كوێ گه‌یشت؟ بۆچی ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایینابێته‌وه؟
مازن غه‌ریب: لە نزیکترین کاتدا ئەم بابه‌ته یەکلاییدەبێتەوه، چەند کێشەیەکی بچوکمان هەبووە و ئینشائەڵڵا لە ئایندەیەکی نزیکدا پۆستی بەڕێوه‌بەری پۆلیسی کەرکوک دەگەڕێتەوە بۆ ئەو لایه‌نەی ئیستحقاقی راستەقینەی خۆیه‌تی.
كه‌ركوك ناو: چۆن ده‌ڕوانیته پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیسی كه‌ركوك؟
مازن غه‌ریب: ئەمە پرۆسەیەکە دەستەی دەستپاکی دەستیپێکردووە. ئێمە لەگەڵ هەموو پرۆسەیەکین کەوا دژی گەندەڵی بێت، بەڵام ئێمە دەڵێین زوڵم لە هەندێک ئەفسەر و پۆلیسی ئەم شارە نەکرێت.
راستە هەندێکجار خەڵک دەستگیردەکرێت، بەڵام دوای ئەوەی کە لێکۆڵینەوە دەکرێت، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەم کەسایەتییانە، ئەم ئەفسەرانە، ئایا تاوانبارن بە دۆسییەکەوە یان نا. بۆیە ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکوڵینەوەکان دەکەین و ئینشائەڵڵا له داهاتوودا خەڵکێکی تر کە لەو دۆسییانەی تێوەگڵاون بە تایبەت لەناو هەندێک دەزگاکاندا، ئەوانیش ئاشکرا ببن و و بنبڕیان بكه‌ین.
كه‌ركوك ناو: ئێستا كێ بازگه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و گرفتی گومرگ و خاڵه سنورییه‌كان چین؟
مازن غه‌ریب: کێشەی ئێمە لای ئه‌و بازگانه نییه كه پۆلیسی خۆجێی به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن، کێشەکە لای ئەو بازگانەیە کە بەستراونه‌ته‌وه بە گومرگه‌وه و سەر بە دەروازە سنورییەکانن، ئه‌وانیش سوپا یان ئەمنی نیشتیمانیی لێیە. ئەمانە بونەتە ده‌ر‌وازه‌ی سنوری بۆ ئەم وڵاتە و بۆ حکومەتی فیدراڵی. جۆرێک له کێشە و گرفت له نێوان حکومەتی عیراقی و حکومەتی هەرێمدا هه‌یه كه هێشتا چارەسەر نەکراوە، ئەوەش کێشەی ئەسێکۆدایە لە سنورەکان. لە داهاتویەکی نزیکدا ئەگەر بێت و ئەم کێشانە چارەسەر بێت ئەم بازگانەش ئەو کێشە و گرفتانەی لە ئێستا و لە رابردودا هەبووە نامێنێت.
كه‌ركوك ناو: به‌رده‌وام ده‌وترێت ناهاوسه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له دامه‌زراندن له سلكی پۆلیس؟ هیچ هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باره راستبكرێته‌وه؟
مازن غه‌ریب: ئێمە بە حوکمی پسپۆڕی خۆمان لە ناو پەرلەماندا واژۆی چەندین ئەندام پەرلەمانم کۆکرده‌وه و نوسراوێكی رەسمیمان لە ناو پەرلەمان و بە ئیمزای سەرۆکی پەرلەمان ناردووه بۆ سەرۆکایەتی وەزیران، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەگەر خوای گەورە پشت و پەنامان بێت بتوانین ئەوە رێژانەی کەوا دادەنرێت بۆ شارەکەمان و ناوچە جێناکۆکەکان ئه‌وا رێژەی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رچاوبگیرێت. هه‌ریه‌كه له کورد، عەرەب، تورکمان و کەمینەکان به هاوسەنگی مافی خۆیان وه‌ربگرن. ئه‌وه‌ش بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بەش و پشکی خۆی وەرگرێت.
كه‌ركوك ناو: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سستن له كۆبونه‌وه و ده‌ركردنی رێنمایی و بڕیار، ئێوه وه‌كو چاودێری پارێزگاكانی خۆتان ئه‌و كێشه‌یه چۆن ده‌بینن؟
مازن غه‌ریب: ئەم بابەته پەیوەست نییە بە ئێمەوە، ئەگه‌ر کێشە و گرفتێک هەبێت له پارێزگاكه ده‌ستتێوه‌ردانی تێدا ده‌كه‌ین، ئەوانیش وەکو ئێمە نوێنەری شارەکەن، وەک خۆجێیەتی شارەکە، ئه‌وان دەتوانن کێشە و گرفتەکانی خۆیان چارەسەر بکەن. پارێزگار هەیە، ئەنجومەنی پارێزگا هەیە، ئەوان دەتوانن کێشە و گرفتەکان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
كه‌ركوك ناو: زۆرترین پڕۆژه و كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تی له كه‌ركوك وه‌ستاوه؟ هیچ هه‌وڵێك هه‌یه له به‌غداوه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران بدرێت؟
مازن غه‌ریب: باسی پارە مەکەن، لە عیراق باسی پارە مەکەن، تا دوو ساڵی تریش باسی پاره مه‌كه‌ن. ئەگەر بێت و ئەمڕۆ گەروی هورمز بكرێتەوە، ئه‌وا وەكو ئەوەی من پێی بزانم کاتێکی زۆری دەوێت تاوەکو پڕۆژەكان بکەونەوە سەرکار. پڕۆژەكان ناكەونەوە ئیش مەگەر لە هەندێک بودجەی ته‌شغیلی و لیرە و لەوێ و هەندێک بابەت پارە پەیدا بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە، بەڵام وەكو پارە، ئەم وڵاتە وه‌زعی زۆر خراپه.