كچه كهركوكی، لاوێن رێدار (37 ساڵ) بۆ چوارهمجار دهنگی پێویستی بۆ بوون به پهرلهمانتاری سوید بهدهستهێنا لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتەکانی سوید. لاوێن لە ئێستادا یەکێکە لە سەرکردە هەرە دیارەکانی ئهو پارته و له دهستهی بهڕێوهبهرێتیدایه.
لاوێن کچە کوردی سویدی، بە بنەچە کەرکوکی، باوکی خەڵکی رێدار (ناحیەی شوان)ە، بەڵام خۆی لە سوید لەدایکبووە. ناوبراو ناوی دووەم بوو لە لیستی کاندیدانی سۆسیال دیموکراتەکان، لە بازنەی شاری ستۆکهۆلم.
ئهو پارته بهپێی ئهنجامه بهراییهكان لەو بازنهیه لە کۆی 33 کورسی 9یان بردووەتەوە و لاوێن بۆ چوارهمجار بووه پهرلهمانتار.
لاوێن كە دایكیشی كورده و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان (ئێران)ە، ماوەیەك سەرۆکی تیمی سۆسیال دیموکراتەکان بوو بۆ داڕشتنی سیاسەتی نوێی پارتەکە کە چۆن هاوگونجی بەرزبکرێتەوە.
ساڵێک لهمهوبهر لاوێن لە کاتی خۆڕێکخستنەوەی پارتەکە و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردن، کە ئەوکات ئەو بەرپرسی دۆسیەی کولتوریی بوو، پلەکەی بەرزکرایەوە و بوو بەرپرسی دۆسیەی هاوگونجی (ئینتیگراسیۆن)، راسپێردرا کە پلان و سیاسەتی پارتەکە گەڵاڵە بکات کە چۆن پرسی گونجاندنی پەنابەران لە سوید چارەسەر بکەن.
لاوێن ڕێدار، دەرچوی کۆلێژی یاسای زانکۆی ستۆکهۆڵمە، ماوەیەکیش لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی سویدی کاری کردووە، هەر لەسەرەتای لاوییەوە چالاکانە کاریکردووە لەڕێکخراوی گەنجانی سۆسیال دیموکرات و یەکێک بووە لە بەڕێوەبەرانی رێکخراوەکە.
"بەهەوڵی ئێمە لە کۆنگرەدا رێکخراوەکە مافی چارەی خۆنووسینی بۆ میللەتی کورد لە هەموو چوارپارچەی کوردستان ناساند و داوایکرد پارتەکەشمان ئەو داوایە بچەسپێنێت"، لاوێن پێتشر كاتێك بۆ دوەمجار گەیشتە پەرلەمان لە چاوپێكەوتنێكی (كەركوك ناو) دا وایوت.
باوکی لاوێن بەرهەڵستکاری ستەمی رژێمی دیکتاتۆری عیراق بووە، به سهرۆكایهتی سهدام حوسێن، بەوهۆیەوە لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردودا خوێندنی زانکۆی بەغدادی بەجێهێشتووە و بووەتە پێشمەرگەی پاسۆک لە شاخەکانی کوردستان، ساڵی 1982 پەڕاگەندە بووە و دواتر لە سوید گیرساوەتەوە.
لاوێن دەڵێت تێکۆشانی باوک و دایکی بۆ ئازادی کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر ئەوە تا كاری سیاسی بكات ئەوەش وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. "رۆژانە دایک و باوکم، هەواڵ و روداوەکانی هەموو پارچەکانی کوردستانم بۆ باسدەکەن، هەمیشە هانیانداوم کە تێکۆشان بۆ ئازادی مرۆڤ و کوردستان بکەم"، بهپێی چاوپێكهوتنی پێشوی لهگهڵ (كهركوك ناو)دا.
لەبارەی کەرکوکەوە، لاوێن ڕێدار پێشتر جەختی لەسەر پێکەوە ژیان و دادپەروەری لە ئیدارەدانی شارەکە کردەوە. ئەو کە باوکی بەهۆی خەباتی سیاسییەوە لە شارەکە راگوێزراوە و له خوێندن بێبەشکراوە، بۆی گرنگبوو کە هیچ کەسێک بەهۆی باکگراوندی نەتەوەیی و بیروڕای سیاسییەوە توشی ئازاردان و راوەدونان نەبێت.
لاوێن بۆ یهکهمجار ساڵی 2014 بوو بە پەرلەمانتار، ئەوكات تەنیا 24 ساڵی تەمەن بوو. لە ئێستادا لە دەستەی بەڕێوەبەری پارتەکەیە و چاوەڕوان دەکرێت کە پۆستی وەزیری پێبدرێت لە کابینەی نوێی حکومەتدا، کە بڕیارە سۆسیال دیموکراتەکان بە سەرۆکایەتی ماگدەلێنا ئاندەرسۆن پێکی بهێنن. بهوهش بۆ یهكهمجار كوردێك دهبێته وهزیر له حكومهتی سوید.
لاوێن زیاتر لەسەر پرسی کەمکردنەوەی بێکاری لەناو گەنجان، قەیرانی خانووبەرەی گەنجان لە ئەولەویاتی کارەکانی بووە. هاوشان لەگەڵ ئەوە لەسەر پرسی کورد کاری کردووە.
لەوکارانەی کە لاوێن چالاکانە بەشداربووە، کاریگەریدانان بوو لەسەر حکومەتی سوید کە هاوکاری سەربازی پێشمەرگە بکات لەشەری داعش (2014 - 2017). ئەو وتی "کارێکمان کرد کە راهێنەرە سویدییەکان دوای شەڕەکەش نەگەڕێنەوە بەردەوام بن لە راهێنان بەپێشمەرگە".