رۆژانێك کونول عەزیز، به‌عیشقه‌وه سه‌ركردایه‌تی تێمێكی ئافره‌تانی پڕ له توانای جه‌سته‌یی ده‌كرد، خه‌ونی گه‌وره‌یان ده‌ژمارد و راهێنانه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به ئامانج چڕده‌كرده‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌كو خه‌ونی ئاسایی تێپه‌ڕی و ئێستا ته‌نیا فریای لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه ده‌كه‌ون.
کونول عەزیز، كاپتنی تیپی ده‌ستی یانه‌ی فه‌تاتی كه‌ركوكه، له‌وپه‌ڕی توانای جه‌سته‌ی خۆی و تیمه‌كه‌ی، ئێستا به دۆخی لاوازی توانای جه‌سته‌ییدا تێپه‌ڕده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی یارمه‌تییه داراییه‌كانی یانه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگیرا و مه‌شق و به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانێتییه‌كاندا راگرت.
"دوو ساڵه هیچ مه‌شقێكمان نه‌كردووه، مه‌گه‌ر مه‌شقی تاكه‌كه‌سی، یان ناوبه‌ناو چه‌ند یاریزانێك و گروپێك بۆ مه‌شق دروستبكه‌ین، به‌ڵام وه‌كو تیم، به‌خوا هیچ نییه"، کونول عەزیز به‌م ده‌ربڕینه‌ی چووه ناو باسكردنی ئه‌و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی فه‌تاتی كه‌ركوكدا هاتووه كه رۆژانێك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی ده‌دره‌وشایه‌وه.
یانەی فەتات، کە تاقە پەناگەی وەرزشیی کچانی کەرکوکە و ده‌ستكه‌وته ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كانی شایه‌تی مێژووه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئێستا لەبەردەم هەڕەشەی راوەستان و نەمانی تەواوەتیدایە.
فه‌تات كه دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر بوونه پاڵەوانی تۆپی دەستی عیراق و ساڵی رابردوش مه‌دالیای زیوی-یان لە تایکواندۆی عەرەبیدا به‌ده‌ستهێنا، ئێستا به ته‌واوی له راهێنانه‌كان پچڕاون، به‌شێك له یاریزانه‌كان یانه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و ئه‌وانی تر له ماڵه‌وه دانیشتوین.
کونول عەزیز وتی "بارودۆخمان بەهیچ شێوەیەک باش نییە. هیچ پاڵپشتییەکی داراییمان نییە، ته‌نانه‌ت له مەشق و راهێنانیش وه‌ستاوین". ئه‌م وه‌ستانه كتوپڕه له‌وكاته‌وه دروستبوو كه تیپه‌كه له‌سه‌ر ئاستی عیراق ده‌دره‌وشایه‌وه و بوونه پاڵه‌وانی تۆپی ده‌ستی عیراق بۆ وه‌رزی 2024 – 2025.
كونول وتی "حكومه‌تی فیدراڵ پاڵپشتی دارایی راگرتین، به‌دوای ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم"، زیاتر وتی "ئه‌مه کاریگەری زۆر خراپی لەسەر توانای جەستەییمان دروستکردووە... چونكه مه‌شق و راهێنان نه‌ماوه، مه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه و لای خۆیه‌وه و به‌شێوه‌ی تاك تاك مه‌شق بكات".
حكومه‌تی عیراق له ئێستادا له قه‌یرانی قوڵی داراییدایه و گرفتی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ته‌واوی عیراق راگیراون و مینحه حۆراوجۆره‌كان بۆ وه‌رزش و بواره‌كانی تریش به هه‌مان شێوه.
شه‌ڕی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌كه كاریگه‌ری سه‌ره‌كی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر داهاتی عیراق هه‌یه به‌تایبه‌ت به‌هۆی داخستن و نائارامییه‌كانی گه‌روی هورمز، كه به‌هۆیه‌وه حكومه‌ت نه‌یتوانی هه‌نارده‌ی نه‌وت بكات. له‌كاتێكدا گه‌روی هورمز سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراقه.
زەینەب عەبدولئەمیر، سەرۆکی یانەی فەتات، وتی "حكومه‌تی عیراق سێ ساڵه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی پێنه‌داوین، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئاگاداركراینه‌وه له‌وه‌ی ناتوانن چیتر پاڵپشتی داراییمان بكه‌ن"، زه‌ینه‌ب زیاتر وتی "پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی 12 تیپی وه‌رزی كه‌ركوكی ده‌كرد، هه‌موی راگیراوه".
"ئێمه له هه‌ردولا بوین، له‌كاتێكدا پاڵه‌وانی عیراقین"، زه‌ینه‌ب وایوت.
فه‌تات له‌كاتێكدا تاقە پەناگەی وەرزشیی کچانی کەرکوکە، ئه‌مساڵ له خولی تۆپی ده‌ستی عیراق كشایه‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر پاڵه‌وانی وه‌رزه‌كه بوو. هه‌روه‌ها له خوله‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كشاونه‌ته‌وه.
یانه‌كه جگه له تۆپی ده‌ست كه تیایدا پاڵه‌وانه، له یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان، زۆرانبازی، جومناستیک، تایكواندۆ و ڕیشە به‌شداریی ده‌كه‌ن.
زەینەب عەبدولئەمیر وتی "هۆكاری كشانه‌وه‌مان له تۆپی ده‌ست و هه‌ندێك وه‌رزشی تر ئه‌وه‌یه بودجه‌مان نییه، ته‌نانه‌ت ناتوانین پاره‌ی هاتوچۆی یاریزانه‌كان خه‌رجبكه‌ین، چ جای گرێبه‌سته‌كان".
"هه‌موو ئه‌مانه به واتای ئه‌وه دێت كه چالاكییه‌كانی تاقه یانه‌كه‌ی كه‌ركوك به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت"، زه‌ینه‌ب وایوت.
زەینەب عەبدولئەمیر و کونول عەزیز داوایانكرد، حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق هاوكاریی دارایی تیمه‌كه بكه‌ن. چونكه جه‌ختیانكرده‌وه له‌وه‌ی یاریزانه‌كان به‌شێكیان له‌ماڵه‌وه دانیشتون و به‌شێكی تریان ورده ورده یانه‌كه به‌جێده‌هێڵن.
له ئازاری 2025دا ئیمان مه‌غدید زه‌نگه‌نه، یه‌كێك له باشترین یاریزانانی یانه‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مەسیرەی عومانی واژۆكرد، كه بووه یه‌كێك له‌و تاقه یاریزانه عیراقییه پیشه‌گه‌رانه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا بكات.
كونول ته‌نانه‌ت داوا ده‌كات، ئه‌گه‌ر به پاره‌یه‌كی زۆریش نه‌بێت، پاڵپشتی دارایی بكرێن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆببنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌شقكردن.
"كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێستای ئێمه ته‌نیا گواستنه‌وه‌یه، هیچ ئۆتۆمبێل و هۆكارێكی گواستنه‌وه نییه، ته‌نیا ده‌مانه‌وێت پاره‌ی شۆفێرێك و ئۆتۆمبێلێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆ به یاریزانه‌كان بكات"، كونول زیاتر وتی "ئێمە ناتوانین کێشەی گواستنەوە چارەسەر بکەین. هەندێک کچ هەن ناتوانن بێن، هەندێکیشیان کەسوکارییان رازی نابن به‌بێ هێڵی گواستنه‌وه‌ی تایبه‌ت به یانه‌كه هاتوچۆ بكه‌ن".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتڕاستیده‌كاته‌وه كه ئه‌وان مینحه‌ی هه‌موو یانه‌كانیان راگرتووه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كاتی. پێشتر مانگانه هه‌ر یانه‌یه‌ك له نێوان پێنج بۆ 20 ملیۆن دینار مینحه‌یان پێده‌درا.
سه‌ردار ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وتی " راگرتنی مینحه‌ی 12 یانه‌كه‌ی كه‌ركوك، بەشێوەی کاتی و پچڕ پچڕه... هۆكاره‌كه‌ی بارودۆخی داراییه و ناوبه‌ناو هه‌وڵده‌ده‌ین پێیان بده‌ین". له‌گه‌ڵئاماژه‌دان به‌وه‌ی بڕیاره‌كه ته‌نیا تایبه‌ت نییه به یانه‌كانی كه‌ركوك، به‌ڵكو هه‌موو یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و وتی "تا ساڵی پاریش هه‌موو یانه‌كان ناوبه‌ناو مینحه‌كه‌یان وه‌رده‌گرت... په‌یوه‌ست به یانه‌ی فه‌تات كه بونه پاڵه‌وانی عیراق بۆ تۆپی ده‌ست وه‌ك رێزلێنانێك بڕی 20 ملیۆن دیناریان پێدرا".
رسل فەیسەڵ، یاریزانی یانەی فه‌تات، وتی "یانه‌كه‌مان پڕیه‌تی له به‌هره‌ی به‌رز و توانای نایاب، په‌رۆشییه‌كی زۆری كچان هه‌یه بۆ یاریكردن له‌م یانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا خه‌ریكه ئاواده‌بێت".