لانیكه‌م 610 كارمه‌ند و ئه‌ندازیاری پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه، كه به‌شێوه‌ی كرێی رۆژانه كاریان بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌كرد. كاره‌كانیان راگیرا، كارمه‌ندان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه پریشكی دۆسییه گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی عه‌دنان جومه‌یلی-یه به‌ر ئه‌وان و هه‌زاران كارمه‌ندی تری پاڵاوگه‌كانی باكوره كه‌وتووه.
سێشه‌ممه یه‌كی ئه‌یلول، توڕه‌یی كرێكار و ئه‌ندازیاران گه‌یشته تروپك و به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركوكیان گرت، داوایانكرد بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان بۆ گۆڕینی شێوازی كاره‌كانیان ده‌ربڕی.
هه‌یسه‌م يوسف، یه‌كێك له خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركوك، وتی "شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵه له پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك خزمه‌ت ده‌كه‌ین، توشی سه‌رسوڕمان بون كاتێك رۆژێك هاتن و وتیان شێوازی كاره‌كه‌تان له كرێی رۆژانه‌وه ده‌گۆڕین بۆ شێوازێكی تر"، شێوازه نوێیه‌كه له زمانی عه‌ره‌بیدا پێی ده‌وترێت (شراء خدمات).
توشی سه‌رسوڕمان بون كاتێك رۆژێك هاتن و وتیان شێوازی كاره‌كه‌تان له كرێی رۆژانه‌وه ده‌گۆڕین بۆ شێوازێكی تر
ئه‌م شێوازه كه چه‌ند ساڵێكه به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عیراق كاری پێده‌كه‌ن، بریتییه له گرێبه‌ستكردنی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ دابینكردنی هێزی كار و هه‌ر شتێك كه وه‌زاره‌ته‌كه پێویستی بێت.
پاڵاوگه‌ی باكور كارمه‌ند و ئه‌ندازیاره‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێك له چوارچێوه‌ی گۆڕینی شێوازی كاره‌كه‌یان له كرێی رۆژانه‌وه بۆ (شراء خدمات).
به‌ڵام كارمه‌ندان و ئه‌ندازیاران ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێیانوایه ئه‌و به مانای دورخستنه‌وه‌یان دێت له دامه‌رزاندنی هه‌میشه‌یی، كه چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها گومانده‌كه‌ن موچه‌كانیان كه‌متر بێته‌وه و كاری زیاتریان پێبكه‌ن، یان له بنه‌ڕه‌تدا دوریانبخه‌نه‌وه.
دروستبونی ئه‌م گۆڕانكارییه به‌پێی وته‌ی ئه‌ندازیار و كارمه‌نده‌كان له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقدا دێت بۆ دۆسیه‌ی 11 هه‌زار و 600 كارمه‌ندی كرێی رۆژانه‌ی كۆمپانیای پاڵاوگه‌كانی باكور.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆمپانیای نه‌وتی باكور، "له به‌دواداچونه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا ده‌ركه‌وتووه، له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 4500 كارمه‌ند رۆژانه ده‌وامیان كردووه، به‌پێی په‌نجه‌مۆر و واژۆ و دۆسیه‌كانیان، ئه‌وانی تر بندیوار‌و وه‌همین"، ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌ته‌كه‌ی توڕه و نیگه‌ران كردووه.
هه‌یسه‌م يوسف وتی "به‌ڵێ ئه‌و به‌دواداچونه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت راسته، به‌ڵام بندیواره‌كان له پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك نه‌بوون، ئێمه به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنین كه رۆژانه ده‌وامی خۆمان كردووه و ژماره‌مان به نێر و مێ 600 كارمه‌نده".
محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میمی، په‌رله‌مانتاری پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، له به‌رده‌م بینای پارێزگا قسه‌ی بۆ خۆپیشانده‌ران كرد و بهڵێنیدا پاڵپشتیان بكات، تاوه‌كو به ئاگری ئه‌و كارمه‌ندانه‌وه نه‌سوتێن كه بندیوارن.
ته‌میمی وتی "ئێوه په‌نجه‌مۆر و رێپێدانی ئه‌منی-تان هه‌یه و چه‌ند ساڵێكه خزمه‌ت ده‌كه‌ن و له ده‌وامدان، كێشه‌كه ئێوه نین، كێشه‌كه ئه‌وانه‌ن كه بندیوار و وه‌همین".
كێشه‌كه ئێوه نین، كێشه‌كه ئه‌وانه‌ن كه بندیوار و وه‌همین
هه‌یسه‌م يوسف، وتی "ئه‌گه‌ر گۆڕینی شێوازی كاركردنمان روبدات له كرێی رۆژانه‌وه بۆ شراء خدمي، ئه‌وه هه‌موو مافه‌كانمان ده‌فه‌وتێن... نابێت ئێمه ببینه قوربانی كارمه‌ندی بندیوار و وه‌همی".
بۆیه داوایكرد به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی چوار مانگی رابردوشیان پێبدرێت.
محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میمی، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وت و پلاندانان له بهدواداچوندان بۆ ئه‌و پرسه، بۆیه داوایكرد ئارام بگرن و دانبه‌خۆیاندا بگرن.
به‌ڵام هه‌یسه‌م يوسف، وتی "گه‌نده‌ڵییه‌كه هه‌ر له بونی هه‌زاران كارمه‌ندی وه‌همی-دا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئێمه پێیگه‌یشتوین وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ هه‌ر كرێیه‌كی رۆژانه‌ی كرێكارێك 55 هه‌زار دیناری خه‌رجكردووه، به‌ڵام ته‌نیا 25 هه‌زار دینار دراوه به كرێكاره‌كان، بۆ هه‌ر ئه‌ندازیارێكیش رۆژانه 125 هه‌زار خه‌رجكراوه، به‌ڵام 50 هه‌زاریان پێدراوه".
كۆمپانیای پاڵاوگه‌كانی باكور، سه‌رپه‌رشتی ده‌یان پاڵاوگه‌ی باكوری عیراق ده‌كات له گرنگترینیان پاڵاوگه‌ی بێجی، كه ماوه‌یه‌ك عه‌دنان جومه‌یلی، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد به‌رله‌وه‌ی ببێته بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بۆ كاروباری پاڵاوگه‌كان.
سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكور، وتی كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ستیپێكردووه، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاركردن بووه له پاڵاوگه‌كان وبۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی كارمه‌ندی بندیواره.
"ده‌ستگیركردنی جومه‌یلی و به‌شێك له نزیكه‌كانی، كارئاسانی كردووه بۆ ئاشكرابونی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه"، سه‌رچاوه‌كه وایوت.
له كه‌ركوك خۆپیشانده‌ران چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی سروشتی دۆسییه‌كه‌وه پێناچێت به ئاسانیی بتوانن مافه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، وتی "هه‌وڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیهكی یاسایی و کارگێڕی ده‌ده‌ین بۆ گەڕاندنەوەی ئه‌و كرێكارانه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و پێدانی شایسته داراییه‌كانی چوار مانگی رابردوو".
"دۆسییهكانمان ورژاندووه و خستومانه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت، به‌دواداچونی به‌رده‌وام ده‌كه‌ین"، محه‌مه‌د ته‌میمی په‌رله‌مانتار به‌مشێوه‌یه باسی له هه‌وڵی خۆیان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه.